راگەیاندراوی 16 وڵات لەبارەی عێراقەوە: هێزە ئەمنییەکان تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 315‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ دووشەممە باڵوێزی 16 وڵات راگەیاندراوێکیان لەبارەی رەوشی عێراقەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: هێزە ئەمنییەکان تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن.

 

لە راگەیاندراوی باڵوێزی ئەو 16 وڵاتەدا هاتووە: تاوەکو ئێستا 500 کەس لە خۆپیشاندەران کوژراون و بە هەزارانیش بریندارن.

باسی ئەوەش دەکەن: دەبێت حکومەتی عێراق رێز لە خۆپیشاندەران بگرن.

راگەیاندراوەکەی ئەو 16 وڵاتە کە ئەمریکی و ئەوروپیین و ئۆفیسیان لە عێراق هەیە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن: گرنگە حکومەت لێکوڵینەوە لە کوشتنی ئەو 500 کەسە و بریندارابوونی ئەو خۆپیشاندەرانە بکات.

ئەو 16 وڵاتە لە راگەیاندراوەکەیاندا سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کە دەکرێنە سەر خۆپیشاندەرە عێراقییەکان.

ئا: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure