بزوتنەوەی تاڵیبان: فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکیمان خستەخوارەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند: فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکییان لە ئەفغانستان خستووەتەخوارە و ئەفسەری پلەباڵای تێدایە.

زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بە کەناڵی بی بی سی راگەیاندووە، فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکییان لە پارێزگای غەزنی لە ئەفغانستان خستووەتە خوارەوە.

وتەبێژی بزوتنەوەکە ئەوەشی وتووە: "لە فڕۆکەکەدا ئەفسەری پلەباڵای هەواڵگری ئەمریکی تێدابووە".

ئەفسەرێکی سوپای ئەمریکاش بە کەناڵی ناوبراوی راگەیاندووە فڕۆکەیەکیان لە جۆری ئی-11 لە ئەفغانستان کەوتووەتە خوارەوە.

عارف نورییش وتەبێژی حکومەتی خۆجێی غەزنی ئەو پارێزگایەی فڕۆکە ئەمریکییکەی لێکەوتووەتە خوارەوە بە بی بی سی راگەیاندووە: تەرمی دوو فڕۆکەوان لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دۆزراونەتەوە.

ئا: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure