خه‌زعه‌لی مه‌رجه‌كانى بۆ پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو راگه‌یاند

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 596‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
قه‌یس خه‌زعه‌لی سكرتێرى گشتى عه‌سائیب ئه‌هل ئه‌لهه‌قى حه‌شدی شه‌عبی مه‌رجه‌كانى خۆى بۆ دیاریكردنى پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق ئاشكرا كرد كه‌ دیارترینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بێلایه‌ن بێت و ته‌نها خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى بێت و پابه‌ند بێت به‌ بڕیارى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ بۆ ده‌ركردنى هێزه‌ سه‌ربازییه‌ بیانییه‌كان.

قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌ توتێكدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ مه‌رجه‌كانیان بۆ پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بێلایه‌ن بێت و ئه‌زمونێكى به‌ڕێوه‌بردنى سه‌ركه‌وتووى هه‌بێت و ته‌نها ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى هه‌بێت و باشتره‌ كه‌ له‌و عێراقیانه‌ بێت كه‌ ئێستا له‌ وڵاتدا ده‌ژین نه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.

 ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و پاڵێوراوه‌ تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت كه‌ هه‌یبه‌تى ده‌وڵه‌ت به‌سپێنێت و ئاسایش و ئارامى و یاسا بچه‌سپێنێت و به‌ڵێنیش بدات به‌وه‌ى پابه‌ند بیت به‌ بڕیارى په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردنى هێزه‌ سه‌ربازییه‌ بیانییه‌كان له‌ ناو خاكى عێراقدا و پابه‌ندیش بێت به‌و رێككه‌وتنانه‌ى له‌گه‌ڵ چین واژۆ كراون .

 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure