لەساڵی رابوردوودا نزیکەی 7هەزار مین لە ناوبراون

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 120‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز
دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان، ئاماری ساڵی 2019ی راگەیاند، بەپێی ئەمارەکان لە ساڵی رابوردوودا 6 هەزار و 808 مین لەناوبراون. 


سیراج جیهاد سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە27ی کانونی دووەمی2020، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"لە ساڵی 2019دا توانیومانە 6 هەزار و 808 مین لەناوبەرين کە زۆربەیان مینی دژەکەسيی بوون"

وتیشی:"رووبەری گشتی رەهاکراو لە مەترسییەکانی  مین و تەقەمەنی، 10 ملیۆن و 424 هەزار و 32 کیلۆمەتر دووجا بووە و 90 کێلَگەی مین پاککراونەتەوە و 77 کێلگەیان رادەستکراون".

سیراج جیهاد وتى:"لەساڵی رابوردوودا هیچ قوربانییەکمان لەمیانەی پاککردنەوەی مین و تەقەمەنیدا نەبووە، بەڵام کۆی گشتی قوربانیان لەساڵی 1992 بەدواوە 13 هەزار کەس بووە کە زیاتر لە 6 هەزار کەسيان گیانیانلەدەستداوە".

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان، دةلَيَت:"پڕۆژەیاسایەکمان ئامادەکردووە و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانمان کردووە تا فەرمانبەرانی گرێبەست، دوای تەواوکردنی ماوەی یاسایی ئەرکەکانیان، خانەنشین بکرێن، هاوکات داوامانکردووە مووچەیەکی شایستە بۆ قوربانیانی مین دەستەبەر بکرێت کە هاوشێوەی شەهیدانی هەرێمی کوردستان بێت".
 

پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure