ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیركرا كه‌ به‌ ناوى خێرخوازیه‌وه‌ ئاڵتونى بردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 339‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌ناوى خێرخوازییه‌وه‌ بڕیكى زۆر زێڕى له‌ ژنێكى به‌ ته‌مه‌نى شاره‌كه‌ بردبوو، هاوكات به‌ گوێره‌ى مادده‌ى ( 466)ى سزادانى عێراقى رووبه‌ڕووى دادگا كرایه‌وه‌.

رشاید به‌رزان عوسمان، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ى كانوونى دووه‌مى 2020 به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند: كه‌سێك به‌ناوى پڕۆژه‌ى خێرخوازییه‌وه‌ هه‌ستابوو به‌ تاوانێكى قۆڵبڕین و خۆى وه‌ك خێرخوازێك ناساندبوو، مله‌لیره‌یه‌كى زێڕ ١٢ لیره‌ی پێوه‌بوو، له‌ژنێكی به‌ته‌مه‌ن له‌هه‌ڵه‌بجه‌ بردووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پاش به‌دواداچوونێكی زۆر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌، توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستنیشان بكرێت كه‌ ته‌مه‌ن ٧١ ساڵ و دانیشتووی  شارى سلێمانیه‌ ده‌ستگیر بكرێت و دواى ده‌ستگیركردنیشى تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ گوێره‌ى ماده‌ى 466 ى یاساى سزادانى عێراقى رووبه‌ڕووی دادگا كرایه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure