شاندێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 590‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛سه‌نگین خۆشناو
بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات و چه‌ند پرسێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى ناوه‌ندى تاوتوێ بكه‌ن.

  
فارس عیسا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ پێك هاتوون له‌ خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروبارى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان ، فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.

وتیشى:" بڕیاره‌ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا، سه‌باره‌ت به‌و زه‌وی داگیركراوی جووتیارانی كورد له‌لایه‌ن جووتیارانی عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌كانی سه‌رگه‌ڕان و قه‌راج و كه‌ندێناوه‌ و كه‌ركوك گفتوگۆ بكه‌ن."

دوای ڕووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر به‌شێكی زۆری عه‌ره‌بی هاورده‌ له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان نیشته‌جێكران ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ جووتیاران دروستكرد به‌جۆرێك پانتاییه‌كی زۆری زه‌وییه‌كانی كورد له‌و ناوچانه‌ سووتیندران.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure