حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 877‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، بێبه‌ریبوونی خۆی له‌و هێرشه‌ راگه‌یاند كه‌ شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابوردوو كرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدای پایته‌خت.


ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق له‌ زاری ئه‌بوعه‌لی به‌سری، یاریده‌ده‌ری جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ رایگه‌یاند:حه‌شدی شه‌عبی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و لایه‌نانه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق و ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ له‌ ئه‌ستۆ ناگرین.

وتیشی:"هه‌ندێك لایه‌ن، به‌بێ به‌ڵگه‌، ده‌یانه‌وێت ناوی حه‌شدی شه‌عبی بخه‌نه‌ پاڵ رووداوه‌كه‌، له‌كاتێكدا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ی نییه‌.

ئه‌بوعه‌لی به‌سری ده‌ڵێت:"سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی په‌یوه‌ندی و هه‌مئاهه‌نگیی ته‌واویان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقدا هه‌یه‌ و پێكه‌وه‌ له‌ ژووی ئۆپراسیۆنه‌كاندا هاوكار و هاوئاهه‌نگن.
شه‌وی رابوردوو چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق كران و دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ده‌ركرد كه‌ له‌به‌شێكیدا ده‌ڵێت"فه‌رمانمان به‌ هێزه‌كانمان كردووه‌ بڵاوببنه‌وه‌ و گه‌ڕان و پشكنین ده‌ستپێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌یش ده‌ستگیربكرێن كه‌ مووشه‌كه‌كانیان هه‌ڵداوه‌ و له‌به‌رامبه‌ر یاسادا سزای خۆیان وه‌ربگرن".
پ: ل. م
 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure