دوو پیاو دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنی هاوڕیکەیان

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 6115‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئیندیا تودەی- دوو پیاو دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنی هاوڕیکەیان
پۆلیسی ویلایەتی جۆگیشواری لە هیندستان پیاوێکیان دەستگیرکرد لە رێگەی فەیسبووکەوە لەگەڵ دوو هاوڕێی رێککەوتبوو تاکو دەستدرێژی بکەنە سەر ژنەکەی، دەوترێت پیاوەکە شۆفێر بووەو لەرێگەی فەیسبووکەوە لەگەڵ دوو کارمەندی کۆمپانیایەکی دەرمان رێککەوتووە، دواتر بەبیانووی تەماشاکردنی فیلم ژنە تەمەن 23 ساڵەکەی دەباتە دەرەوە تاکو هاوڕێکانی دەستدرێژی بکەنە سەر، ژنەکەش پاش رزگاربوونی پۆلیسی ئاگادارکردەوە و هەرسێکیان دەستگیرکران.


نیکی- تایوان بری 10.000 دۆلار سزای توشبوویەکی نەخۆشی کۆرۆنا دەدات لەبەر ئەوەی نەخۆشییەکەی شاردبووەوە

رۆژی شەممە دەسەڵاتی تایوان ئاشکرایکرد بە بڕی 300 هەزار دۆلاری تایوانی (10 هەزار دۆلاری ئەمریکی) سزای توشبوویەکی ڤایرۆسە تازەکەی کۆرۆنایان داوە، لەبەر ئەوەی نەخۆشیەکەی شاردبووەوە، هەروەها پاش گەڕانەوەی لە شاری ووهان کە سەرچاوەی نەخۆشیەکەیە سەردانی یانەیەکی شەوانەی کردبوو.


حورە- لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا 25 کەسی کوشتووە...ڤایرۆسە کوشندەکە بەهێزتربووە
سەرەڕای پەیڕەویکردنی چەند رێوشوێنی توند لە چین و وڵاتەکانی دیکە رۆژی یەکشەممە لەماوەی چەند کاتژمێریکدا 25 کەس بەهۆی ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.


نەهار- 223 پەنابەر چاوەڕیی بەندەرێکی ئارام دەکەن پاش ئەوەی ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە دەریا رزگاریکردن
بەپێی ڕۆژنامە ئیتاڵیەکان، رۆژی شەممە 223 پەنابەر کە لەنێوانیاندا ژنی دووگیان و منداڵ هەیە لە دەریای سپی ناوەڕاست رزگارکران و لەئێستادا چاوەڕیی دابەزینن لە بەندەرێکی ئارام.


سەدا ئەلبەلەد-بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا... حکومەتی چین بڕیارێک دەردەکات
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگرتن لە گەشتکردنی هاووڵاتیان حکومەتی چین بڕیاریدا پشووی سەری ساڵی چینی درێژبکاتەوە.


حورە-گەورەترین رۆژنامەی ئایۆوا پاڵپشتی خۆی بۆ ئیلیزابێس وارن دەردەبڕێت
رۆژنامەی (دی موین ریجیستەر) گەورەترین رۆژنامەی ویلایەتی ئایۆوایە و پاڵپشتی خۆی بۆ ئیلیزابێس وارن-ی نوێنەری حیزبی دیموکراسی دەربری، تاکو رکابەرایەتی دۆناڵد ترامپ بکات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە نۆڤەمبەری 2020دا.


سەدا ئەلبەلەد- بەهۆی لافاو و داڕمانی زەویەوە لە برازیل کارەسات دەکەوێتەوە
لە برازیل بەهۆی لافاو و داڕمانی زەویەوە 37 کەس گیانیان لەدەستدا و 25 کەس بێسەروشوێنبوون و 2600 کەس ماڵیان چۆڵکرد.

وەرگێڕان:ه.ف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure