جوتیاران ده‌چنه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 140‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

ژمارەیەکی زۆر لە جوتیارانی شارەکانی کوردستان بۆ داواکردنی شایستە داراییەکانیان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوەیان ئەنجامدا.


جوتیارانی هەرێمی کوردستان (ئەمڕۆ دووشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2020) بۆ جارێکیتر لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و داوا دەکەن شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت و  چیتر یاری بە چارەنووسیان نەکرێت.

جوتیاران لە یاداشتێکدا کە  ئاراستەی  لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە داوادەکەن  پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015، 2016 کە لای حکومەتی عیراق ماوە پێیان بدرێت و لەڕێگەی لێژنەیەکی تایبەتمەند بەدواداچوون بۆ شایستە داراییەکانیان بکرێت.

ئاماژە بەوەشدەکەن، لەماوەکانی ڕابوردوودا حکومەتی هەرێم کەمتەرخەم بووە لەئاست داواکاری جوتیاران و لەهیچ دانوسانێکدا داواکاری جوتیاران باسنەکراوە.

جوتیاران ئەوەش دەخەنەڕوو، بڕی ئەو گەنمەی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە وەردەگیرێت ڕێژەکەی کەمە و داواکارن بڕی وەرگرتنی گەنم هاوشێوەی شارەکانی عیراقی لێبکرێت و جیاوازی نەکرێت.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure