دادگاییكردنی مه‌لا مه‌زهه‌ر دواخرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 454‌ جار بینراوە

دوارۆژ، بڕیار محه‌مه‌د 

دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر دادگاییكردنی مه‌لا مه‌زهه‌ر-ی بۆ 6ی شوباتی ئه‌مساڵ دواخست.


ئه‌مرۆ 27ى كانوونى دووه‌مى  2020 به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تییكردن به‌ ژنان و بانگه‌شه‌كردن بۆ فره‌ژنیی و له‌سه‌ر سكاڵای 30 ڕێكخراو و چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌مڕۆ مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی برایه‌ به‌رده‌م دادگا له‌ شاری هه‌ولێر. 

به‌هار مونزیر چالاكوانى بوارى ژنان له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند: ئه‌مرۆ یه‌كه‌م دانیشتنى دادگاییكردنى مه‌لا مه‌زهه‌ر به‌رێوه‌چوو، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ى خۆى سوكایه‌تى به‌ ژنانی هه‌رێمى كوردستان كردووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌كه‌ناڵه‌كەى خۆى بانگه‌شه‌ى بۆ فره‌ژنى كردبوو كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڕاستى ئێمه‌ی رێكخراوه‌كانى ژنان و چالاكوانانی نیگه‌ران كردبوو، بۆیه‌ سكاڵامان له‌ دژى تۆماركرد، ئه‌مرۆش دادوه‌ر به‌ مه‌به‌ستى لێكۆلینه‌وه‌ى زیاتر له‌ دۆسیه‌كه‌ دانیشتنه‌كه‌ى بۆ 6ی شوبات دواخست.

لاى خۆشیه‌وه‌ ئاسۆ هاشم پارێزه‌ری مه‌لا مه‌زهه‌ر، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی "دادوه‌ر به‌ مه‌به‌ستیی وردبینیی دادگاییه‌كه‌ی دواخست بۆ ڕۆژی 6ی شوبات، جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى سكاڵایان له‌ دژى مه‌لا مه‌زهه‌ر تۆماركردووه‌ وه‌كو پێویست به‌ڵگه‌یان نه‌بووه‌،  بۆیه‌ دادگا دانیشتنه‌كه‌ى دواخستووه‌.

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure