ناوی سێ كه‌س بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرا ده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 398‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

په‌رله‌مانتارێكی عێراق ناوی سێ كه‌سی دیكه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌ 48 كاتژمێری داهاتوودا له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌".


فازڵ جابر په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سێ ناو له‌ كێبڕكیی توندان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و زۆر نامۆیه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆمار بێده‌نگه‌ له‌و پرسه‌و راسپاردنی كه‌سێك بۆ جێگه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، چونكه‌ تادێت قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه‌و دۆخه‌كه‌ زیاتر تێكده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆره‌ تا 48 كاتژمێری تر سه‌رۆك كۆمار ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

باسی له‌وه‌شكرد: هه‌رسێ (عه‌لی شوكری، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی) كاندیدن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام ئه‌وانه‌ كاندیدی فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان نین.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure