خۆپیشاندان له‌ سەید سادق ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1327‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید

له‌ به‌رامبه‌ر پشتگوێخستنى شاره‌كه‌یان و كه‌مبوونه‌وه‌ى بڕى كاره‌باى نشتیمانى و خراپى ڕێگاوبانه‌كان و دابه‌شنه‌كردنى نه‌وتى سپى، ئەمڕۆ دوو شەممە دانیشتووانى قه‌زاى سه‌یدسادق دەستیان بە به‌خۆپیشاندان کردوو لەبەردەم قایمقامیەت گردبوونەتەوە. 


بەگوێرەی زانیارییەکای دواڕۆژ، خۆپیشاندەران لە ناوبازاڕی قەزای سەیدسادقەوە بەڕێپێوان بەرەو بینای قایمقامیەت ڕۆیشتوون و لە ئێستادا لەبەردەم بینای قایمقامیەت گردبوونەتەوە.

خۆپیشاندەران داوای باشکردنی دۆخی کارەبا و ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزای و دابەشکردنی نەوی سپی دەکەن. 

خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی هاووڵاتیانی سەیدسادق لەکاتێکدایە کە له‌ چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەڕاگه‌ندراوێكى چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانى قه‌زاى سه‌یدسادق بڵاویانكردەوەو وێنه‌كیشیان بۆ دواڕۆژ ناردووه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌كرابوو، ئاشكرایه‌ كه‌ قه‌یرانی دارایی تاڕاده‌یه‌ك و شه‌ڕى داعش كۆتاییان هاتووه‌، به‌ڵام  هاووڵاتیانی شاره‌كه‌مان به‌ده‌ست نه‌بوونی (نه‌وت و كاره‌باو خزمه‌تگوزاری)ه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، له‌به‌رانبه‌ریشدا به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ش بێباكن له‌ ئاست خراپى ژیانى هاووڵاتیان بۆیه‌ لێره‌وه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، چیتر بێده‌نگ نابین و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت، تكایه‌ به‌خه‌به‌ر بێنه‌وه‌و وه‌ڵامی داواكانمان بده‌نه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "داوكاریه‌كانمان بریتین له‌ دابه‌شكردنی نه‌وت له‌زووترین كاتدا و چاككردنی دۆخی كاره‌با به‌جۆرێك كه‌متر نه‌بێت له‌ 20 كاتژمێر و ته‌واوكردنی پرۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانی شاره‌كه‌مان، هاوكات به‌ڵێنی خه‌رجكردنی 40 ملیار دیناره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشوو كه‌  به‌ڵێنی به‌نوێنه‌ری خۆپیشانده‌رانی ساڵى 2014 دابوو.

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یندراوه‌كه‌ى چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانى قه‌زاى سه‌یدسادق ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "دامه‌زراندنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ تائێستا چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندن و خاوه‌نی بڕوانامه‌ن به‌ پێی پێویستی دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی شاره‌كه‌مان یه‌كێكى تره‌ له‌ داواكارییه‌كانمان".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure