حكومه‌ت چ داوایه‌كى له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كردووه‌؟

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1254‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى قورساییه‌ داراییه‌كان له‌سه‌ر شانى حكومه‌تى هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم له‌ دیدارى تایبه‌تدا داوایان له‌و بازرگان و سه‌رمایه‌دارانه‌ كردووه‌ كه‌ قه‌رزیان له‌لاى حكومه‌ته‌ له‌نیوه‌ى قه‌رزه‌كانیان خۆش بن.


له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كۆمپانیاكانى: كار، قه‌یوان گروپ، ئه‌حمه‌د ئیسماعیل و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر ئه‌و داواكارییه‌یان لێ كراوه‌.

دواڕۆژ زانیویه‌تى، هه‌ندێك له‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ قه‌رزى زۆر گه‌وره‌یان له‌لاى حكومه‌ته‌ و نزیكه‌ى 50% یان پێشنیاره‌كه‌ى حكومه‌تیان قبوڵكردووه‌.

دا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure