پڕۆژه‌ی چاكسازى به‌كوێ گه‌یشتووه‌؟

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1047‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


هاوكات له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانى زۆرى هاووڵاتیان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆژ چاكسازییه‌ى كه‌ له‌مێژه‌ مژده‌ى جێبه‌جێكردنى ده‌درێت، سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، میكانیزمه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ زۆر سه‌خته‌، چونكه‌ ده‌بێت دۆسییه‌ى یه‌ك به‌یه‌كى خانه‌نشینان و پله‌باڵاكان تاوتوێ بكرێت.


كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم پێشبینى ده‌كرد له‌ ئه‌نجامى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌ گرنگه‌دا، مانگانه‌ 100 ملیار دینارى بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام به‌كرده‌وه‌ پێناچێت ئه‌و ئه‌نجامه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ى هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه‌ پڕۆژه‌کە ئه‌و لیستانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر پێشنیار و داواكارى حیزبه‌كان خانه‌نشینكراون به‌ بڕیارى تایبه‌ت.

دواڕۆژ زانیویه‌تى، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى گفتوگۆ و راوێژ وه‌رگرتنه‌ له‌ پسپۆڕانى یاسایی و دارایی بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌ره‌چه‌یه‌ك كه‌ ئه‌و پڕۆژه‌ى چاكسازییه‌ى پێ رزگار بكرێت.

دا: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure