هادی عامری سكاڵا له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك تۆمار ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 870‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ سایته‌ عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بونیاد سكاڵای یاسایی له‌ دژی په‌رله‌مانتار فایه‌ق شێخ عه‌لی تۆمار ده‌كات.

به‌پێی نوسراوێك كه‌ له‌ 20ی كانونی دووه‌می 2020 بڵاوبووه‌ته‌وه‌، تیایدا هاتووه‌ هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بونیاد سكاڵای له‌سه‌ر فایه‌ق شێخ عه‌لی په‌رله‌مانتاری عێراق تۆماركردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ناڵه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر كردووه‌.

فایه‌ق شێخ عه‌لی یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی زۆرترین ده‌نگۆی له‌سه‌ر بڵاوبووه‌وه‌، گوایه‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق.

فایه‌ق شێخ عه‌لی له‌هه‌ر كه‌ناڵێك بانگهێشت ده‌كرێت، به‌توندی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر به‌رپرسانی حكومه‌ت و میلیشیاكان و هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانیان ده‌كات هه‌ركاتێك بببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure