په‌یڕه‌وى یه‌كێتى بۆمبێكى ته‌وقیتكراو

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2029‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


بڕیاره‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ئه‌نجامبدرێت بۆ تاووتوێكردنى دواینجارى په‌یڕه‌وى یه‌كێتى نشتمانى كوردستان.


هه‌واڵه‌ دزه‌پێكراوه‌كان باس له‌ سه‌رهه‌ڵدانى مشتومڕ و ناكۆكیه‌كى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى لیژنه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌و به‌ پڕۆژه‌كه‌دا، هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌كانى ناو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان پێیانوایه‌، ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتى خۆى تێپه‌ڕاندووه‌ و پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وه‌كه‌ى هه‌ڵته‌كاندووه‌، بۆیه‌ پێناچێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوودا ئه‌نجامێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ده‌ست بێت.

دواڕۆژ بۆ به‌دواداچوونى ئه‌م هه‌واڵانه‌، په‌یوه‌ندى به‌ چه‌ند به‌رپرسێكى یه‌كێتیه‌وه‌ كرد، به‌ڵام وه‌ڵامێكى ده‌ست نه‌كه‌وت.

خاڵه‌كانى ناكۆكى له‌سه‌ر په‌یڕه‌و گه‌لێك زۆرن، به‌ڵام گرنگترینیان ده‌ستكاریكردنى په‌یكه‌رى به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى و په‌راوێزخستنى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاكانه‌.

دا: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure