به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا سێ رۆژ پشوو راگه‌یه‌نرا

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5475‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بڕیاریاندا پشووی "سه‌ری ساڵی نوێی مانگیی" بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ درێژ بكه‌نه‌وه‌و گه‌شتی هاووڵاتیان قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن.


سه‌ره‌ڕای ترس له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ بووه‌ته‌ هۆی كوشتنی 80 كه‌س، ئاهه‌نگه‌كانی چین به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی مانگیی ده‌ستیانپێكردووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فڕه‌نساش رایگه‌یاندووه‌: هه‌موو هاووڵاتیه‌ فڕه‌نسییه‌كانی دانیشتووی شاری وهانی چین پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.

سه‌ری ساڵی چینی پێی ده‌وترێت "ساڵی مانگیی نوێ" و بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و به‌ گرنگترین ئاهه‌نگ داده‌نرێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure