751 ملیار دینارى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ غه‌رغه‌ره‌دایه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2541‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


وه‌ك زانراوه‌ كابینه‌كانى پێشوو بۆ هاندانى وه‌به‌رهێنان و بوژاندانه‌وه‌ى چالاكییه‌ بازرگانییه‌كان بڕى 751 ملیار دینار قه‌رزیانداوه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌هێنه‌ر كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 2500 كه‌س.


كابینه‌ى نوێ رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگێكى ئیجرائاتى و یاسایى زۆر سه‌خت بووته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان، چونكه‌ میكانیزمى كرده‌یی له‌ ئارادا نییه‌ و فێل و چه‌واشه‌كارى زۆریش كراوه‌ له‌و بواره‌دا. 

دواڕۆژ ئه‌وه‌ى زانیوه‌، به‌شێكى زۆرى قه‌رزاره‌كان موڵک و ماڵى تایبه‌تى خۆیان داناوه‌، وه‌ك بارمته‌یه‌ك، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ یان نرخه‌كه‌یان زۆر كه‌متره‌ له‌وه‌ى كه‌ پێى خه‌مڵێنراون، یان چه‌ندینجار ده‌ستاوده‌ستیان پێكراوه‌ و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان خاوه‌نى ئه‌و موڵكانه‌ نین.

دواڕۆژ ئه‌وه‌شى زانیوه‌، زۆرترینى ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجامدراون، سه‌ره‌ڕاى ده‌ركردنى چه‌ند بڕیارێك نه‌توانراوه‌ هه‌نگاوێكى كردارى بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى حكومه‌ت بدرێت.

دا: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure