منداڵێك لەدایکبوو نیوەی سەری نییە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 5518‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی

لە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و مناڵانی سۆران ژنێک منداڵێکی بوو کە نیوەی سەری پێوە نییە، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەکەش هۆشداری دەداتە ئافرەتانی دووگیان.


ڕێزان باڵەک بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران بەدواڕۆژی راگەیاند: ژنێک کە دووگیان بوو بەمەبەستی لەدایکبوونی کۆرپەکەی گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان، منداڵەکەی سکی هەرچەندە بەسروشتی لەدایکبوو، بەڵام نیوەی سەری پێوە نەبوو.

وتیشی "ئەمە حاڵەتێکی دەگمەنە کە منداڵێک بەوجۆرە لەدایکبووە، بۆیە پێویستە ئافرەتانی دووگیان لەپێناو تەندروستی خۆیان و کۆرپەکەیان چاودێری و سەردانی پزیشکی پسپۆری منداڵان بکەن".

ڕونیشیکردووە کە: منداڵەکە شێوەکەی دەگمەن و جیاواز‌ بووەو کێشی چوار کیلۆ بووە، پێشتریش و لە تەمەنی 22 هەفتەییدا دکتۆرەکان پێیان وتووە پێویستە مناڵەکەت لەبار ببەیت، چونکە ناتەواوە، بەڵام ئافرەتەکە بڕوای بەقسەی دکتۆر نەکردووە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران ڕونیشیکردەوە کە: تەندروستی دایکەکە باشە، بەڵام منداڵەکە لەسکی دایکەکەدا مردبوو.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure