ئه‌مریكا به‌ توندی هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 11569‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دوای موشه‌كباراكردنی باڵیزخانه‌ی ئه‌مركیا له‌ به‌غدا، باڵیۆزخانه‌كه‌ حكومه‌تی عێراقیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامی سه‌ربازییان ده‌بێت.


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له‌ حكومه‌تی عێراقی كردووه‌ به‌ڵێنه‌كانیان ببه‌نه‌سه‌ر بۆ پاراستنی بنكه‌و شوێنه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ر هێرشێك، ئەگەرنا وەڵامی توندیان دەبێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ سكای نیوزی راگه‌یاندووه‌: له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابوردووه‌وه‌ تائێستا، زیاتر له‌ 14 جار له‌ لایه‌ن ئێران و میلیشیاكانیانه‌وه‌ له‌ عێراق، هێرشی جۆراوجۆر كراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان.

وتیشی "ئێستاش دۆخی ئه‌منی عێراق ناجێگیره‌و گروپه‌ چه‌كداراكان كه‌ ئێران پاڵپشتی ده‌كه‌ن بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان".

ته‌له‌فزیۆنی سۆمه‌ریه‌ ئاشكرای كرد به‌هۆی موشه‌كبارانكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و ده‌وروبه‌ری له‌ به‌غدا، ژماره‌یه‌ك كه‌س بریندار بوون، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ به‌ هه‌لیكۆپته‌ر باڵێۆزخانه‌كه‌ چۆڵكراوه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure