هۆشیار زێباری هۆشداری ده‌دات

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1924‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هۆشیار زێباری سه‌ركرده‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ى "گرووپه‌ ناڕێكخراوه‌كان"ی عێراق كه‌ یارییه‌كی زۆر مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن.


دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 26ی كانونی دووه‌می 2020، چه‌ندین موشه‌ك ئاڕاسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران و به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكی سێ موشه‌ك به‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌ كه‌وتوون، به‌وهۆیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ به‌ هه‌لیكۆپته‌ر چۆڵكراوه‌.

هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: میلیشیا دیاره‌كانی عێراق دوباره‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان كرده‌ئامانج.

زێباری باسی له‌وه‌شكردووه‌: ئه‌وه‌ یارییه‌كی زۆر ترسناكه‌ كه‌ گروپه‌ ناڕێكخراوه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و پێویسته‌ رابگیرێن.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure