تەقە لە ماڵى به‌رپرسێك کرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 5785‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید

به‌ وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مشه‌و 26ی کانونی دووەمی 2020 له‌ لایه‌ن چه‌ند ماتۆڕسوارێكه‌وه‌ نزیكه‌ى 15 فیشه‌ك نراوه‌ به‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ڵام فیشه‌كه‌كان به‌ر ده‌رگا و شوشه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌كه‌ى كه‌وتوون، لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

په‌روێز نیازى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ بە دواڕۆژی راگەیاند: "كاتژمێر 9:58 خوله‌كى ئه‌مشه‌و ته‌قه‌یەكى زۆر له‌ماڵمان كرا كه‌ به‌گوێره‌ى ئه‌و ده‌نگه‌ى له‌ كاتى ته‌قه‌ كردنەکە گوێمان لێی بوو، ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند ماتۆڕسكیلێكه‌وه‌ ته‌قه‌كه‌ كراوه‌ به‌ چه‌كى كڵاشینكۆف".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ژماره‌ى ئه‌و فیشه‌كانه‌ى به‌ ماڵه‌كه‌وه‌ نراون نزیكه‌ى 15 فیشه‌ك ده‌بن كه‌ سه‌رجه‌میان به‌ر ده‌رگاى حه‌وشه‌ و شوشه‌ى په‌نجه‌ره‌ و دیوارى ماڵه‌كه‌م كه‌وتووه‌، ئه‌و كه‌سه‌شى ته‌قه‌كه‌ى كردووه‌ مه‌به‌ستى بووه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌م بپێكێت كه‌ له‌حه‌وشه‌كه‌دا وه‌ستاندومه‌، به‌ڵام هیچ فیشه‌كێكى به‌رنه‌كه‌وتووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى وت: "من هیچ كێشه‌یه‌كى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیم له‌گه‌ڵ كه‌س نییه‌ و گومانیشم له‌ هیچ كه‌سێك نییه‌، بۆیه‌ بابه‌ته‌كه‌م بۆ لایه‌نە ئه‌منییه‌كان جێهێشتووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌ر ئه‌مشه‌ویش لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ماڵمان و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure