بۆ رێگری لە زیادبوونی نرخی پەلەوەر ئەم کارە لە هەرێم دەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 233‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، هاوردەى بەروبوومی پەلەوەرى دیاری ده‌کرێت و جێگرى بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت: بەمەرجەکانی ڤێتێرنەرى و تەندروستی بەرهەمەکان هاوردە دەکرێت.

 
رزگار حەمەد خدر، جێگرى بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵى سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: "ئەمڕۆ لیژنەی دیاریکردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەکراودا، هەروەها بەرز نەبوونەوەى نرخى بەرهەمى پەلەوەر لەسەر هاووڵاتیان، لیژنەکە بڕیارى لەسەر بڕى بەرهەمی هاوردەکراو داوە بۆ مانگی 2 (شوبات)".

راشیگەیاند: "پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچوونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستییانەدا بکرێت کە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت. لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانى بەروبومى ناوخۆ کراوەتەوە بۆئەوەى لەگەڵ بەروبوومە هاوردەکراوەکاندا هاوسەنگ بێت".
 
دەربارەی  بڕى ئەو بەروبومانەى لە مانگى شوباتدا هاوردە دەکرێن بریتی یە لە 500 تۆن ماسی، 500 تۆن مریشکى بەستوو بەپێى پشکنینى تەندروستى و 500 تۆن گۆشتی سوور و 10هەزار سەر ئاژەڵی زیندوو.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure