بۆچی به‌رپرسه‌كان لەئه‌مریكا واتسئەپ به‌كارناهێنن؟

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 279‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: به‌رپرسانى  نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌رنامه‌ى واتسئەپ به‌كار ناهێنن چونكه‌ پارێزراو نییه‌.

وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: به‌رپرسه‌كان واتسئەپ به‌كار ناهێنن، چونكه‌ پارێزراو نییه‌ و پێشتریش زانیاری دراوه‌ته‌ به‌رپرسانى نەتەوە یەکگرتووەکان.

فەرحان حه‌ق، وته‌بێژى ئه‌مینداری گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند: كارمه‌ندانى ئه‌و کۆمەڵەیە له‌ مانگى حوزەیرانی ساڵى رابوردووه‌وه‌ واتسئەپ به‌كار ناهێنن.

ده‌رباره‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ش  كارل ووج، به‌ڕێوەبه‌ری په‌یوه‌ندى واتسئەپ رایگه‌یاند: كه‌ به‌رنامه‌كه‌یان پارێزگاری بۆ زیاتر له‌یه‌ك ملیار و نیو به‌كارهێنه‌ر له‌ جیهاندا دابینكردووه‌ و هه‌ر نامه‌یه‌ك له‌و به‌رنامه‌یه‌ بنێردرێت پارێزراوه‌ و له‌لایه‌ن  پسپۆره‌كانى ئاسایشی ئه‌لیكترۆنى له‌ جیهاندا سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.

پێشتریش رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست بڵاویكردبووەوه‌ كه‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا هێڵی مۆبایلی نەپارێزراو به‌كارده‌هێنێت كه‌ زۆر ئاسانه‌ بۆ هاككردن و هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى له‌ڕێگه‌ى مۆبایله‌وه‌ ئه‌نجامیده‌دات له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كانى بۆ هاككردن زۆر ئاسانه‌  و په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى ترامپ كه‌ له‌ ئێستادا بووەته‌ كێشه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى نمونه‌یه‌كه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure