مەترسییەک لەبارەی رێگەی نێوان کەرکوک و هەولێر ئاشکرا کرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2331‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

بەڕێوبەری ناحیەی پردێ ئاشکرای کرد: پردە ئاسنینەکەی نێوان کەرکوک و هەولێر قاڵبێکی تێکچووە و بەهۆیەوە مەترسی کەوتووەتە سەر پردەکە کە ئەگەر پەلە نەکرێت لەچاککردنەوەیدا رێگەکە پەکی دەکەوێت.


عەبدولموتەڵیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ بە دواڕۆژی راگەیاند: پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و بەڕێوەبەری رێگەوبانی کەرکوکم لە دۆخەکە ئاگادارکردووەتەوە.

لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بەهۆی شەڕی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، هەردوو پردی نێوان کەرکوک و هەولێر لەسنووری ناحیەی پردێ روخا.

لەئێستادا ئیدارەی کەرکوک بڕە پارەیەکی تەرخانکردووە بۆ دروستکردنەوەی پردەکە.

بەڕیوەبەری ناحیەی پردێ راشیگەیاند: دروستکردنەوەی پردە رووخاوەکە دراوەتە کۆمپانیای نەجم سورەیە بەتێچووی 690 ملیۆن دینار کە بڕیارە لەماوەی 450 رۆژدا تەواوی بکات.

لەساڵی 2018دا لەلایەن رێگەوبانی هەولێرەوە پردێکی ئاسنین بەشێوەی کاتیی لەشوێنی پردە روخاوەکە دانرا.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure