چەند موشەکێک ئاڕاستەی نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 573‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

ئەمشەو 26ی کانونی دووەمی 2020 چەند موشەکێک ئاڕاستەی ناوچەکانی نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا.

 

ميديا عێراقييه‌كان كه‌ له‌ شايه‌تحاڵه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى پايته‌خته‌وه‌ وه‌ريانگرتووه‌، ده‌نگى چوار تا پێنج موشه‌كى كاتيۆشاى بيستراوە كه‌ له‌ نزيك باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌ به‌غدا كه‌وتوونه‌ته‌ خوارەوە.

ئاڕاسته‌كردنى موشه‌ك بۆ ده‌وروبه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مريكا يه‌كه‌مجار نييه‌ و هه‌فتانه‌ چه‌ندجارێك ئه‌و بۆردومانانه‌ رووده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى بۆردومانه‌كان ئاشكرا بكرێن. 

هاوكات حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى عێراق، هێشتا به‌ رەسمى هيچ لێدوانێكیان له‌باره‌ى هێرشه‌ موشه‌كييه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و رانەگەیاندووە.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure