گشتاندنێک لە وەزارەتی داراییەوە بۆ سەرجەم وەزارەتەکان

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 11961‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


وەزارەتی دارایی عێراق گشتاندنێک ئاڕاستەی تەواوی وەزارەتەکان دەکات دەربارەی دەسەڵاتی خەرجکردنی پارە.

 

نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی واژۆی فوئاد حسێن، وەزیری دارایی لەسەرە و تایبەتە بە خەرجکردنی پارە و دەسەڵات دەداتە وەزارەتەکان بە خەرجکردنی بڕی پارەی 12/1 بەپێی بودجەی پەسەندکراوی ساڵی رابوردوو.

 

بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا یاسای بودجە ئاڕاستەی پەرلەمان نەکراوە و حکومەتیش بە فەرمانێک دەسەڵاتەکانی خەرجکردنی پارە دیاری دەکات.

 

ئا: ر.ف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure