به‌ تۆمه‌تى قوماركردن پێنج كه‌س ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 139‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى دهۆك، رایگه‌یاند: "هێزه‌كانى پۆلیس‌، پێنج كه‌سیان له‌ نێوان گونده‌كانى بێسرێ و باجلور، به‌تۆمه‌تى قوماركردن ده‌ستگیركرد".

هێمن سلێمان، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى دهۆك وتى: "له‌ ئۆپراسیۆنێكى هێزه‌كانى پۆلیسى ئاماده‌ى چالاكیى مه‌ده‌نى له‌گه‌ڵ پۆلیسى فریاكه‌وتن له‌ دهۆك، پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران".

وتیشى: "هێزه‌كانى پۆلیس داویانه‌ به‌سه‌ر مه‌زره‌عه‌یه‌كدا له‌ نێوان هه‌ردوو گوندى بێسرێ و باجلۆر و پێنج تۆمه‌تباریان له‌ سه‌ر قومار ده‌ستگیركردووه‌ و به‌پێى ماده‌ى 389 له‌ یاساى سزادان ره‌وانه‌ى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ كران".

پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure