پارتی لە کۆنگرەی ئەمساڵدا سەرۆک دەگۆڕێت؟

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2022‌ جار بینراوە
لۆگۆى پارتی دیموكراتی كوردستان

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پێدەچێت كۆنگرەی چواردەیەمی پارتی بكەوێتە وەرزی پاییزی ئەمساڵ، وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رپرسێكى ئه‌و حیزبه‌ باسیده‌كات، ده‌رباره‌ى سه‌رۆكى داهاتووى ئه‌و حیزبه‌ش روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.


سەرچاوەیەكی به‌رپرس لە پارتی دیموكراتی كوردستان (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ى كانونى دووه‌مى 2020) بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەوە یەكلایی بووه‌تەوە كە ئەمساڵ كۆنگرەی چواردەیەم دەبەسترێت، بەڵام بۆ وادەكەی رەنگە بكەوێتە وەرزی پاییز، ئەوەش بەهۆی ئامادەكارییەكان تا بتوانرێت كۆنگرەیەكی سەركەوتوو بێت.

سەبارەت بەوەی پارتی بەنیاز نییە لە كۆنگرەدا سەرۆك بگۆڕێت؟ سەرچاوەكە، كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌، وتی: "نەخێر گۆڕانكاری لە سەرۆكدا ناكرێت، چونكە سەرۆك بارزانی بۆ سەرۆكایەتی پارتی لەئێستا و داهاتووشدا گرنگە، جگە لەوەش مانەوەی بارزانی لە سەرۆكایەتی پارتی كاریگەریی لەسەر هەرێمی كوردستانیش هەیە".

نزیكبونه‌وه‌ى سازدانى كۆنگرەی چواردەیەمی پارتی لەكاتێكدایە ئەو حیزبە 10 ساڵە كۆنگرەی نەبەستووە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆش شەش ساڵ بەسەر واده‌ى بەستنی كۆنگرەدا تێپەڕیوە.

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure