پیشەوەری ناو گەڕەکەکان دەگوازرێنەوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 218‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، یوسف موڕاد 

ماوەی مانگێک وه‌ك مۆڵه‌ت دراوە بە پیشەوەرانی ناو شاری کەرکوک تاکو شوێنی کارەکانیان بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی نوێى شاره‌كه‌ بگوازنه‌وه‌.


ناوچه‌ی پیشه‌سازییه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ ستراتیژه‌كانی كه‌ركوك و نزیكه‌ی 8 ساڵه‌ كاركردن تێدا به‌رده‌وامه‌، رووبه‌ری پرۆژه‌كه‌ زیاتر له‌ هه‌زار دۆنمه‌ و له‌ سه‌دا 90ی كاره‌كانی ته‌واوبووه‌.

بڕیارى گواستنه‌وه‌ى پیشه‌وه‌ران بۆ لەلایەن پارێزگاری ئێستای کەرکوکەوە دراوە.

رەمەزان حاجی رەشید، سەرپەرشتیاری ناوچەی پیشەسازی بە دواڕۆژی وت: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی کەرکوک و قائیمقامیەت و شارەوانی راسپێردراون بۆ گواستنەوەی پیشه‌وه‌رانى ناو شار لەماوەی مانگێکدا. 

وتیشى: "لەئێستادا نزیکەى 35 پیشەوەر شوێنی کاریان گواستۆتەوە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: بەشێک لەوانەی نایەنەوێت بگوازرێنەوە بۆ بەرژەوەندی کەسی دەگەڕێتەوە، به‌ڵام ئەوەی پابەندی بڕیارەکە نەبێ رووبەڕووی لێپرسینەوە ده‌بێته‌وه‌ لەلایەن ئەو فەرمانگە حکومیانەى راسپێردراون. 

ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌ركوك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه‌ و سێ هه‌زار و 62  دووكان و گه‌راج و پێشانگای ئۆتۆمبێل و كۆگا و كارگه‌ و  فرۆشگای تایبه‌ت به‌ ئۆتۆمبێل له‌خۆده‌گرێت.

هاوكات بنكه‌ی ته‌ندروستی و ئاگركوژێنه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك چێشتخانه‌ و مۆتێل و مزگه‌وتی تێدایه‌.

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure