به‌ڵێنى به‌رپرسێكى به‌غدا له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 9114‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى هه‌رێم له‌ ئاماده‌كاریدان بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى داهاتووى مووچه‌خۆران و به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایش واده‌ى ده‌ستپێكردنى ئاشكراده‌كات و به‌ڵێنێكیش له‌ به‌غداوه‌ ده‌رباره‌ى مووچه‌ ئاشكراده‌كات.


كۆتایى هه‌فته‌ى رابوردوو دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابوردووى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان كۆتایى هات.

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌راورد به‌ مانگه‌كانی تر چه‌ند رۆژێك زووتر دابه‌شكردنی مووچه‌ كۆتایی پێهات، هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تا دابه‌شكردنی مووچه چه‌ند رۆژێك دواكه‌وت.

ده‌رباره‌ى هۆكارى دواكه‌وتنه‌كه‌ش ئه‌و به‌رپرسه‌ وتى: "به‌هۆی كێشه‌یه‌ك بوو له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هێرشه‌كانی كوشتنی قاسم سلێمانی و موشه‌كبارانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی ئه‌مریكا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌موو مانگێك پاره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ له‌ رۆژانی 3 بۆ 4ی مانگ ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم و مانگی داهاتووش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ر كاتێك پاره‌ی داهاتی نه‌وت خرایه‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی، له‌ دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ وه‌زاره‌تی داراییش لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان وه‌رده‌گرێت و وردبینی له‌ لیسته‌كان ده‌كات و له‌ دوای 7ی مانگەوه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌.   

ده‌رباره‌ى ناردنى به‌شه‌ بودجه‌ى به‌غداش تایبه‌ت به‌ مووچه‌ى هه‌رێم ئه‌و به‌رپرسه‌ وتى: "مانگانه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و  فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عێراقیش له‌و باره‌یه‌وه‌ دڵنیایی پێداوین".  

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم مانگانه‌ به‌ پاره‌ی داهاتی نه‌وت كه‌ بڕه‌كه‌ 317 ملیار دیناره‌ و پاره‌كه‌ی به‌غداش كه‌ بڕه‌كه‌ی 453 ملیار دیناره‌ و له‌گه‌ڵ بڕێكی تر له‌ داهاتی ناوخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كات.

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure