خۆپیشاندانه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌ و گرژى تێده‌كه‌وێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 253‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

خۆپیشانده‌رانى به‌غداى پایته‌خت و پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق سه‌رله‌نوێ رژانه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ پارێزگاى ناسرییه‌ش گرژى تێكه‌وت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ گۆڕه‌پانى خۆپیشاندانه‌كان چۆڵى پێوه‌دیاربوو.


به‌پێى میدیاكانى عێراق و شایه‌تحاڵان (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ى كانونى دووه‌مى 2020) خۆپیشاندان له‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر و وه‌سبه‌ى به‌غداى پایته‌خت ده‌ستیپێكرده‌وه‌، تا دێت ژماره‌ى خۆپیشانده‌ران روو له‌ زیادبوونه‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌پێى وته‌ى شایه‌تحاڵ و چاودێرانى دۆخه‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ى پێشووتر زیاتره‌.

هاوكات له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانى (نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، بابل، به‌سره‌، دیوانییه‌، زیقار و دیاله‌) چه‌ندین قه‌زا و ناحییه‌ى ئه‌و پارێزگایانه‌ خۆپیشاندان ده‌ستپێكرد، له‌ چه‌ند شوێنێكیش گرژى كه‌وته‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌ندین كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانى، ئۆتۆمبیلى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش سوتێنراون.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى تائێستا ده‌ستكه‌وتوون، ژماره‌ى برینداره‌كانى پارێزگاى ناسرییه‌ى باشورى عێراق زیاتر له‌ 70 كه‌سن، كه‌ له‌ ئه‌نجامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ گۆڕه‌پانى حه‌بوبى پارێزگاكه‌ برینداربوون.

دواى خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌كه‌ى نزیك جادرییه‌ى به‌غدا، كه‌ رۆژى هه‌ینى رابردوو له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى حه‌شدى شه‌عبى له‌ دژى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا، دوێنى گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان چۆڵییه‌كیان پێوه‌ دیاربوو.

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure