بڕیارێك ده‌رباره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى كارمه‌ندانى ئه‌منى بۆ سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رچوو

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 5356‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

ئه‌و پۆلیسانه‌ى له‌ سنوورى خانه‌قین له‌ شه‌ڕى گروپه‌ چه‌كداره‌كانى قاعیده‌ و داعش پیشه‌كه‌یان جێهێشت، جارێكى دیكه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ سه‌ر پیشه‌كه‌یان و داوایان لێده‌كرێت په‌یوه‌ندى به‌ پۆلیسى دیاله‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌. 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى دیاله‌ (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ى كانونى دووه‌مى 2020) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: پۆلیسى دیاله‌ بڕیاریداوه‌ به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پۆلیسى ده‌ركراوه‌كان كه‌ له‌ شه‌ڕى داعش و پێشتر له‌ شه‌ڕى چه‌كدارانى قاعیده‌ و گروپه‌ چه‌كداره‌كان پیشه‌كه‌یان جێهێشت. 

وتیشى: "له‌ سنوورى خانه‌قین و جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌ و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان زیاتر له‌ 150 پۆلیس هه‌یه‌ و پێویسته‌ له‌ ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مدا په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ سه‌ربازگه‌ى راهێنانه‌كانى پۆلیس له‌ باقووبه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاى دیاله‌". 

پ: شیروان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure