ده‌ست به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلى دزراودا ده‌گیرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 348‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هێزه‌كانی پۆلیسى سلێمانى ده‌ستبه‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلی دزراودا ده‌گرن‌ و دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیرده‌كه‌ن.


نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ى كانونى دووه‌مى 2020) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن پۆلیسی شاری بابله‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆری لاندكرۆزه‌ر له‌و شاره‌ دزراوه‌ و گومانیان هه‌بوو كه‌ به‌ره‌و شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی هێنرابێت.

وتیشى: "هێزه‌كانمان له‌ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان‌ و به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگاداركرده‌وه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌ و ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا رۆژی  25ى ئه‌م مانگه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ پێشانگایه‌كی كڕین‌ و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستیبه‌سه‌ردابگیرێت، ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌ستگیركرا كه‌ ئوتومبێله‌كه‌ی پێبووه‌، له‌ئێستادا ئه‌و كه‌سه‌ به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌نده‌".

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: رۆژی 24ى ئه‌م مانگه‌ش ئۆتۆمبێلێك كه‌ له‌ شاری سلێمانی دزرابوو كه‌ به‌زۆر له‌ خاوه‌نه‌كه‌یان سه‌ندرابوو، پاش تۆماركردنی سكاڵا له‌ به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن‌ و نه‌هێشتنی تاوان له‌لایه‌ن شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌، له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مدا توانرا ئۆتۆمبێله‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت‌ و ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌ستگیربكرێت كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزی بوو.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure