هواوی كۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دوا دەخات

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 144‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پێگەی تەچ تایمس بڵاویكردەوە، كۆمپانیای هواوی چینی بڕیاری داوە كۆنگرەی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی 2020 كە بڕیار بوو لە مانگی دوو بۆ مانگی سێی داهاتوو ساز بكات بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوا بخات كە لە هەندێك وڵات بڵاوبۆتەوە.

كۆمپانیاكە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دەستەی فەرمانبەرانی بكات، بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە هەندێك ناوچەی چین كۆنگرەی ساڵانەی كە بڕیار بوو لە 11 و 12 ی مانگی فبرایەری 2020 ئەنجامی بدات بۆ 27 و 28 مانگی سێ دوای خست.

كۆنگرەی بەرەو پێشبردنی هواوی ساڵانە  لەكاتی بڵاوبونەوەی بەرهەم و ئامێرە نوێیەكانی لە بازاڕەكاندا ساز دەكرێت هەروەها لەو كۆنگرەیەدا كۆمپانیاكە پلان و فرۆشتن و داهات و قازانجەكانی ئاشكرا دەكات.

دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بۆ رێگری كردن لە بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە چەند رێكارییان گرتۆتە بەر بەتایبەت لە شوێنە گشتیەكانی گواستنەوە و فەرمانگە حكومیەكانیشی لە 10 شار داخستووە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەند وڵاتێكی جیهان لەوانە تایوان و ژاپۆن و تایلاند و ڤێتام و كۆریای باشور بڵاوبۆتەوە و زیاتر لە 800 كەس لە جیهاندا توشی ئەو ڤایرۆسە بوون و بەشێك لە شورای چینیش داخراوە. 

پێداچونەوە:ئەڤین

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure