جیهان بە کورتی... پیاوێك ڤیدیۆى سێكسى ژنه‌كه‌ى و خۆشه‌ویسته‌كه‌ى بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 37562‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌لوه‌ته‌ن - پیاوێك ڤیدیۆى سێكسى ژنه‌كه‌ى و خۆشه‌ویسته‌كه‌ى بڵاوده‌كاته‌وه‌

پیاوێكى میسرى به‌ خیانه‌تى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌زانێت و له‌برى ئه‌وه‌ى بیكوژێت، بڕیارده‌دات له‌كاتى سێكس كردنى له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ڤیدیۆى تۆمار بكات و بڵاوی بكاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى حه‌یاى ببات.
رووداوه‌كه‌ له‌ قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر روویداوه‌، به‌پێى لێدوانى پۆلیسى قاهیره‌، پیاوه‌كه‌ ناوى ئه‌میره‌ و ته‌مه‌نى 42 ساڵه‌، له‌ كه‌بابخانه‌یه‌ك كارى كردووه‌ و هه‌ستى كردووه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ڵام ته‌مه‌نى 32 ساڵه‌، خیانه‌تى لێده‌كات، رۆژێك خۆى لێگرتووه‌ و بینیویه‌تى، له‌دواى به‌جێهێشتنى ماڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ و ده‌یباته‌ ماڵه‌وه‌ و سێكسى له‌گه‌ڵده‌كات".

به‌وشێوه‌یه‌ ئه‌میر له‌برى ئه‌وه‌ى بیكوژێت، له‌ژوورى نووستنه‌كه‌ى كامێراى بۆداناوه‌ و له‌كاتى سێكس كردنى ژنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ڤیدیۆى تۆماركردوون و دواتر به‌سه‌ریاندا چووه‌ و وێنه‌ى گرتوون و داویه‌تییه‌ ده‌ست پۆلیس.



سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق روونكردنه‌وه‌ى له‌باره‌ى فرۆشتنى زه‌وییه‌ك له‌ ئه‌مریكا دا و رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ عێراق ئه‌و زه‌وییه‌ى له‌ واشنتن رووبه‌ره‌كه‌ى 2500 مه‌تره‌ و بۆ بیناى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ ئه‌مریكا ته‌رخانكراوه‌ فرۆشتوویه‌تى به‌ بڕێك پاره‌ و له‌شوێنێكى دوور 500 مه‌تر عه‌رزیان پێكڕیوه‌ته‌وه‌، دووره‌ له‌راستییه‌وه‌ و شتى وا ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نییه‌".

   
رۆیته‌رز – ئه‌مریكا هاوڵاتیان و دیپلۆماتكاره‌كانى له‌ شارى ووهان له‌ چین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ى.


ئه‌سرار میدیا – ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ى چین و بۆ زیاتر له‌ 14 وڵات ده‌گوێزرێته‌وه‌ كه‌ له‌ناویاندا وڵاتى سعودیه‌ى تێدایه‌.


میدڵ ئیست مۆنیته‌ر – محه‌مه‌د بن عه‌بدولكه‌ریم عیسا وه‌زیرى پێشووى دادى سعودیه‌ رایگه‌یاند: "وڵاته‌كه‌ى چیتر هاوكارى نابه‌خشێت بۆ دروستكردنى مزگه‌وت له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌".


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – شازاده‌ چارڵز شازاده‌ى جێنشینى بریتانیا رایگه‌یاند: "ئاره‌زوو ده‌كات به‌فه‌رمى سه‌ردانى ئێران بكات".


بیزنس ئینسایده‌ر – كارمه‌نده‌كانى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى ووهان له‌ چین به‌هۆى نه‌بوونى كاته‌وه‌ بۆ میزكردن و به‌رده‌وامى هاتنى توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا دایبى له‌پێده‌كه‌ن.



وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
   



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure