هەموو شتێك لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2163‌ جار بینراوە

تاگ :: یه‌كێتى

دواڕۆژ


چاوەڕێدەكرێت لەكۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوودا ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی ناوەڕۆكی پەیڕەوەكەیەوە بكات، دەشوترێت زەحمەتە ئەو پەیڕەوە بەئاسانی تێپەڕێنرێت.

سەرچاوە ئاگادارەكان رایانگەیاندووە "گفتوگۆكان لەسەر پەیڕەوی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەناو ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی تەواو بووە و لەقۆناغی داڕشتنەوەی كۆتاییدایە".

ئەو سەرچاوانە ئەوەش دەخەنەڕوو، داڕشتنەوەی كۆتایی پەیڕەوەكە ئامادەیە بۆ گفتوگۆی یەكجارەكی و لەكۆبوونەوەی چوارشەممەی داهاتوو تاوتوێدەكرێت.

سەرچاوەكان دەڵێن زەحمەتە ئەو پەیڕەوە ئامادەكراوە بەئاسانی تێپەڕ ببێت، چونكە هەندێك لەكەسایەتییە دیارەكانی پێشوو لەناو حیزب پێی رازی نین و دەڵێن گەر بەوشێوەیە بێت هیچ دەسەڵاتێك بۆ ئەوان نامێنێتەوە، ئەمەش هەڵوێستی دژ بەیەكی دروستكردووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure