شاندێکی بازرگانی کوردستان بەرەو سریلانکا بەڕێکەوتن

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 152‌ جار بینراوە

تاگ :: بازرگانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد


بەمەبەستی واژۆکردنی پرۆتۆکؤڵی کاری هاوبەش و دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی، شاندێکی يەکێتی ژوورە بازرگانیيەکانی کوردستان گەيشتە وڵاتی سریلانکا.

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیيەکان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "یەکێتی ژوورە بازرگانیيەکانی هەرێمی کوردستان کەپێکهاتوون لە سەرۆک و جێگرانی ژوورە بازرگانیيەکانی هەرێم گەيشتنە سریلانکا".

راشیگەیاند "سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی سریلانکا بووە کە سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەو وڵاتە دەکەن و ئامانج لەو سەردانەش واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵێکی بازرگانی و لێکتێگەشتنە لەنێوان ژووری بازرگانی سریلانکا و یەکێتی ژوورە بازرگانیيەکانی کوردستان".

ئەوەشی ڕوونکردەوە "شاندە بازرگانیيەکەی هەرێم سەردانی چەند کۆمپانیایەکی ئەو وڵاتە دەکەن و چەند کارخانە و کاری پئشەسازی بەسەردەکەنەوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure