ڕێگە بەهاوردەکردنی بەرهەمێکی میوە دەدرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 385‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێنانی جۆرێکی میوەی بۆ هەرێمی کوردستان ئاساییکردەوە و بازرگانان دەتوانن هاوردەی بکەن.


عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی بەدواڕۆژی وت: "وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هاوردەکەرنی هەنار ئاسایی بکرێتەوە و بازرگانان دەتوانن لەوڵاتانەوە هاوردەی بکەن و لە بازاڕەکانی کوردستان بیفرۆشن".

وتیشی: "لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی زۆریی بەرهەمی هەنار لەناوخۆی کوردستان هاوردەکردنی قەدەغەکرابوو، بەڵام لە ئێستادا بەرهەمی ناوخۆیی خواستی بازاڕ پڕ ناکاتەوە، بۆیە وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریدا بە هاوردەکردنی ئەو میوەیە".

ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا هاوردەکردنی هەناری ئێران و تورکیا و سوریا بەردەوامە، بەڵام بەزۆری لە وڵاتی تورکیاوە دێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure