سەدر یەكێك لە بەرپرسانی ڕەوتەكەی سزا دەدات

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 254‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا


ئەمشەو ٢٥ی كانونی دووەمی ٢٠٢٠ موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر یەكێك لە سەركردە دیارەكانی ڕەوتەكەی لە پارێزگای ناسرییە سزا دا.

 
بەپێی نووسراوێكی نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر لە نەجەف، لەبەرئەوەی شێخ ئەسعەد ناسری لە لێدوان و نووسینەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا زیادەڕەوی كردووە، بەتایبەت لەسەر رووداوەكانی ئەمدواییە، چەند بڕیارێكی لەسەر دراوە.

لە نوسراوەكەی نوسینگەی سەدردا ھاتووە، پێویستە لەسەری بەپەلە شۆڕشگێڕانی پارێزگای ناسرییە بەجێبھێڵێت، دەست لە مافی چارەنووسیان وەرنەدات نە بە ئەرێنی و نە بە نەرێنی.


سەدر بڕیاریشی داوە، ئەسعەد ناسری بە سڕكراو دادەنرێت، تا كاتێكی نادیار، چونكە سەركەشی فەرمانی ئالی سەدری كردووە.

سەدر لە فەرمانەكەیدا بۆ ناسری دەشڵێت: "ئەگەر ناچارە بۆ گۆڕینی بیروڕاكانی، پێویست ناكات دەست بە پۆشینی عەمامەوە بگرێت، بیروڕاكانی پەیوەندی بە ھێڵی سەدر و بیروباوەڕیەوە نییە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure