ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێ کەوتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 25/01/2020‌ :: 330‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن


لە شارۆچکەی خورماتوو بەهۆی پێکدادانی پاسێک لەگەڵ ماتۆرسکیلێک شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی تر برینداربوون.


زەنوون بەرزنجی وتەبێژی هاتوچۆی خورماتوو بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گشتی خورماتوو بۆ بەغدا - کەرکووک، پێکدادان لەنێوان پاسێک کە لەبەغداوە هاتبوو لەگەڵ ماتۆڕسکیلێک ڕوویدا".

وتیشی: "لەئاکامی ئەو پێکدادانە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کە مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵانە گیانی لەدەستداوە و برایەکیشی بەسەختی برینداربووە و هاوکات شۆفێری پاسەکەش بریندارە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure