فۆتۆكۆپیە خراپەكەی ترامپ

هەواڵ / جیهان :: 25/01/2020‌ :: 591‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا چانسی ئەوەی هەیە كە ئەگەر سەرۆك ترامپ لەم لێپرسینەوەیەی ئەنجومەنی پیراندا لە سەرۆكایەتی دوربخرێتەوە ئەو دەبێتە سەرۆكی كۆشكی سپی. 

دەوترێت دۆناڵد ترامپ وەك ئەسپەكەی تەروادە وابووە كە لە ڕێگەیەوە مایك پێنس هاتۆتە ناو تیمی ئیدارەی كۆشكی سپی یەوە و لە پۆستی جێگری ترامپدا بیروباوەڕە توندڕەوەكانی جێبەجێدەكات.
پێنس باوەڕی بەوەیە كەسپی پێست باڵاترن لە ڕەگەزەكانی دیكە و پارتی كۆماری خوازەكانی ئەمریكا بەزۆر ئەوەیان سەپاندووە بەسەر دۆناڵد ترامپدا،  ترامپیش كە بەو پێشنیارە ڕازی بووە بیكاتە جێگری خۆی ئیتر دەنگدەرە كۆماری خوازەكان و ئینجیلییەكان دەنگیان پێدا .
ئەگەر لەم لێپرسینەوەیەدا مایك پێنس بێتاوان دەرچوو ترامپ تۆمەتەكان بەسەریدا ساغ بوەوە ئەوا بەپێی دەستوری ئەمریكا دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا و پێویستە جێگرێك بۆ خۆی دیاری بكات بەو مەرجەی هەردوو ئەنجومەنی پیران و نوێنەران دەنگی پێبدەن. 
بەڵام ئەگەر پێنس بەشدار بێت لەو مەسەلانەدا ئەویش لەسەر كار لادەبرێت و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا. 
تا ئێستا لە قسەی دیموكراتەكان زیاتر هیچ راپۆرتێك ئاماژە بەوە ناكات كە پێنس هاوبەشی ترامپ بێت لەو تۆمەتانەدا. 
خاڵی بەهێزی پێنس لەوەدایە كە بەدرێژایی ژیانی سیاسی خۆی هەڵوێستەكانی ڕوون و ئاشكرا بوون بە پێچەوانەی ترامپەوە كە ناتوانرێت پێشبینی هیچ هەڵوێستێكی بكرێت.
پێنس هەرگیز ئەوەی نەشاردۆتەوە كە جیهادی مەسیحی پێویستە و ئەمریكا مافی خۆیەتی لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانیدا هێرشی سەربازی بكاتە سەر هەر شوێنێكی ئەم گۆی زەوییە. 
هەروەها بەئاشكرا دژایەتی هاوڕەگەزبازەكان دەكات و بە پێویستی دەزانێت لە ڕێی بەرنامەی تایبەتەوە ڕەفتاریان بگۆڕدرێت. 
پێنس دژی ئەوەیە هاوڕەگەزبازەكان بخرێنە سوپا یان پۆستی سەربازییان پێبدرێت، هەروەها یاسایەكی دەركردووە ماف دەداتە خاوەنی شوێنە گشتی و بازرگانییەكان كە بەشداری نەكەن لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازەكاندا. 
پێنس دوژمنێكی سەرسەختی لەباربردنی منداڵە كاتێك كە حاكمی ولایەتی ئیندیانا بو منداڵ لەباربردنی قەدەغە كرد ئەو ژینگەیەی پێنسی تیا پەروەردە بووە زۆر لەبارە بۆ بیروباوەڕی مەسیحی كۆنە پارێز و بەرگریكردن لە بیروباوەڕی كۆماری خوازان. 
پێنس كەهەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە یاسادا ماوەی 12 ساڵ كۆنگرێسمان بووە. 
هەروەها پشتگیری لەیاسای دژە تیرۆر دەكات 
لایەنگری ئەوەیە دەزگای هەواڵگری ئەمریكا گوێ لە گفتوگۆی خەڵكی بگرێت. 
بە پێویستی دەزانێت دادگای سەربازی زیاتر بكرێتەوە، لە سیاسەتی دەرەوەدا لە ترامپ توندوتیژترە، پێی وایە چارەسەری سەربازی لەگەڵ ئێراندا سوودی نییە باشتر وایە زۆر بەتوندی لە ڕووی ئابورییەوە گۆشەگیر بكرێت، بەڵام بەتەواوی پشتگیری لە ئیسرائیل دەكات ئەگەر هێرشی كردە سەر ئێران. 
بەهەمان شێوەی ترامپ پێنس باوەڕی وایە مەسەلەی گۆڕانی ئاو و هەوا ئەسڵ و ئەساسی نییە و بە باشی نازانێت ویلایەتە یەگرتووەكان دەستبەرداری هیچ چلاكییەكی پیشەسازی ببێت. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure