هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد

هەواڵ / که‌لتور :: 25/01/2020‌ :: 13534‌ جار بینراوە

دواۆژ، دهۆك

ئەمڕۆ 25ی کانونی دووەمی 2020 هونەرمەندی پەیکەرتاش، حەمید عەجیل قەرۆ، لە شاری دهۆک کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند فەهمی بالایی، هاوڕێی حەمید عەجیل قەرۆ هەواڵی کۆچی دوایی ناوبراوی بۆ دواڕۆژ پشتڕاست کردەوە.

هونه‌رمه‌ندی ئێزدى حه‌مید عه‌جیل، ساڵی 1987 لە به‌غدا خوێندنی په‌یكه‌رتاشی لە ئه‌كادیمیای هونه‌ر دەستپێکردووە و ساڵی 1991 خوێندنەکەی تەواو کردووە.

لە ساڵی 1995 بووە بە مامۆستای په‌یكه‌رتاشى لە په‌یمانگه‌ی هونه‌رە جوانەکانی دهۆك و چه‌ندین ساڵ وه‌ك مامۆستا لەو په‌یمانگه‌یە به‌رده‌وام بوو.

هونه‌رمه‌ند حه‌مید عه‌جیل، جگە لە په‌یكه‌رتاشی هاوکات دەستی نووسینیشی هەبووە و چەندین هۆنراوەی نووسیوە.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure