خەڵاتێکی ئاڵتونیى بە یاس خزر ده‌به‌خشرێت

هەواڵ / که‌لتور :: 25/01/2020‌ :: 443‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌عه‌د به‌زاز، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی عێراقی ملوانه‌كه‌ى ئاڵتونیی داهێنانى به‌خشییه‌ یاس خزر، هونه‌رمه‌ندى ناوداری عێراقی، جگه‌ له‌ ملوانكه‌كه‌ چه‌ندین ئیمتیازى مادى و مه‌عنه‌وی كه‌ شایسته‌ى داهێنه‌ره‌ گه‌وره‌كانى عێراقه‌ پێی به‌خشی.


له‌میانه‌ى به‌رنامه‌ى (نیوه‌ڕۆی هه‌ینى) كه‌ناڵی شه‌رقیه‌ى عیراقی كه‌ میوانداری یاس خزری گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندى عیراقی كرابوو  ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌ناوبراو به‌خشرا.

یاس خزر له‌ وته‌یه‌كدا سوپاسی سه‌عد به‌زازی كرد بۆ خه‌ڵاتكردن و رێزگرتن له‌ داهێنه‌ره‌ عێراقییه‌كان. 

به‌زاز یاس خزری به‌هونه‌رمه‌ندى زه‌وى ره‌سه‌ن وه‌سف كردووه‌ كه‌ تائێستا چه‌ندین گۆرانى به‌ناوبانگى بۆ  هه‌واداره‌كانى له‌ عیراق و وڵاته‌ عه‌رەبییه‌كان وتووه‌.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure