پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن

هەواڵ / عێراق :: 25/01/2020‌ :: 1096‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پسپۆڕێکی كه‌شناسی له‌ ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆی له‌ فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌:  به‌ره‌ى هه‌وای جه‌مسه‌ری سارد له‌ شاره‌كانى فوراتى ناوه‌ڕاست و باشوور له‌گه‌ڵ بارانێكى نه‌رم له‌و شوێنانه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ و ته‌م له‌ كاته‌كانى شه‌و و به‌یانیدا دروست ده‌بێت و ئه‌و سه‌رمایه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوه‌یت و باكوری عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ش هه‌یه‌.

سادق عه‌تیه‌، پێشبینیکاری کەشوهەوا راشیگه‌یاندووه‌: پێده‌چێت ئەمشەو به‌فر له‌ ئه‌نبار و له‌باشووری ئه‌و پارێزگایه‌ و قائیم و روتبه‌ ببارێت و له‌ به‌رزاییه‌كانى باشوور و باكووری  سلێمانى و باكووری هه‌ولێر و باشوور و باكووری دهۆكیش ده‌بارێت.

باسی لەوەشکردووە: له‌به‌ره‌به‌یانى ئەمڕۆوە شه‌پۆلێكى سه‌رما روویكردووەته‌ وڵات و پله‌كانى گه‌رما له‌ باكوور و خۆرئاوا و بەتایبەتی خۆرئاوای ئه‌نبار ده‌چنه‌ ژێر پله‌ى سفرەوە و له‌به‌ره‌به‌یانی به‌سته‌ڵه‌ك ده‌بێت و له‌رۆژانى داهاتووشدا هەروەها  له‌به‌غدا و شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و شاره‌كانى باشووریش پله‌كانى گه‌رما ده‌چنه‌ ژێر سفره‌وه‌. 

وتیشی: "لە ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوانى  شاره‌كانى باكوور و ناوه‌ڕاست ته‌م ده‌بێت و بینین كه‌م ده‌بێته‌وه‌".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure