ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەگەر تووشی ئەم ئاژەڵە بێت دوای 6 مانگ ده‌یكوژێت

هەواڵ / زانست :: 25/01/2020‌ :: 1040‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 
سه‌مه‌ر عه‌بدولره‌حمان، پزیشكى ڤێتێرنه‌ری رایگه‌یاند: ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی هه‌موو جۆره‌ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌بێت.

وتیشی: "ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌گدا په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ ڤایرۆسه‌كانى دیکه‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشی هه‌ناوى له‌ پشیله‌كانیش دروست ده‌كات كه‌ دواتر ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ هه‌وكردنى گه‌ده‌ له‌ پشیله‌كاندا و هه‌مان نیشانه‌ى كۆرۆنای هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا  ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی سه‌گى كێویی و ماڵییش ده‌بێت، هه‌روه‌ها گورگ و رێویش ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌و ڤایرۆسه‌ هه‌یه‌".

ئەوەشی وت: "توێژینه‌وه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن کە زیاتر له‌ 25%ی سه‌گه‌كان تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌بن". 

باسی لەوەشکرد: ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌بێته‌ هۆی كوشتنى ئه‌و سه‌گه‌ى تووشی ده‌بێت به‌ رێژه‌ى 90% و دوای تووشبوونى به‌و ڤایرۆسه‌ سه‌گ ته‌نیا 6 مانگ ده‌ژی.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure