زاناكان پێستێك هاوشێوه‌ى پێستى مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن

هەواڵ / زانست :: 25/01/2020‌ :: 203‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

زاناكانى زانكۆی مۆسكۆ به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانایانى ئه‌مریكا و فره‌نسا Polymerێكى نوێیان داهێناوه‌ (پێكهاته‌ى زیندووه‌ كه‌ بوونه‌وه‌ران دروستى ده‌كه‌ن)، له‌وانه‌یه‌ له‌داهاتوودا ببێته‌ پێستێكى ده‌ستكردى هاوشێوه‌ى پێستى مرۆڤ. 


گۆڤاری سێنتراڵ ساینس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "تیمێكى نێوده‌وڵه‌تى به‌ سه‌رۆكایه‌تى پرۆفیسۆر دیمیتری ئیڤانۆڤ له‌ زانكۆی مۆسكۆ، توانیویانه‌ پێستێكى ده‌ستكردى هاوشێوه‌ى پێستى (حه‌ربا) دروست بكه‌ن كه‌ ره‌نگه‌كه‌ى و ئه‌ستوورییه‌كه‌ى به‌ كاریگه‌رییه‌ میكانیكییه‌كان ده‌گۆڕێن. ده‌سته‌ى زانستیى رووسی ئه‌م داهێنانه‌ى به‌ گرنگترین داهێنانى زانا رووسییه‌كان بۆ ساڵى 2018، له‌قه‌ڵه‌مداوه‌".

ئه‌و زانایانه‌ چه‌ند ماده‌یه‌كیان دروستكردووه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندى گۆڕانكاریی زیندووه‌كانى هه‌یه‌. ئیڤانۆڤ ده‌ڵێت: "پێست تایبه‌تمه‌ندیى ده‌گمه‌نى هه‌یه‌، نه‌رم و پته‌وه‌ و له‌هه‌مان كاتدا  ناتوانرێت گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بهێنرێت، ته‌نیا له‌ژێر كاریگه‌ریی میكانیكیدا نه‌بێت، چونكه‌ له‌كاتى راكێشانى پته‌وتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش میكانیزمى پێشكه‌وتنه‌ له‌ بوونه‌وه‌ره‌كان له‌كاتى پرۆسه‌ى به‌ره‌و پێشبردندا و زاناكان نه‌یانتوانیوه‌ كۆپیی نه‌رمى و پێستى ریشاڵه‌ زیندووه‌كان له‌ناو ریشاڵه‌ ده‌ستكرده‌كاندا بچێنن یاخود له‌كاتى تێكچوونیدا بیگۆڕن، بۆیه‌ ده‌بوایه‌ له‌نێوان نه‌رمی و پته‌وى-دا ئه‌مه‌ هه‌ڵبژێرن. بۆ نموونه‌ جێڵ ئاوى نه‌رمه‌، به‌ڵام پته‌و نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ شێوه‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌ میكانیكییه‌كانى په‌یوه‌ندییان به‌شێدارییه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌وانه‌یه‌ بئاوسێت و بته‌قێت له‌كاتى هه‌بوونى شله‌ فه‌سله‌جییه‌كانى جه‌سته‌دا".

ئه‌و تیمه‌ توانیى Polymer دروست بكات كه‌ به‌شێكى ئاڵۆزه‌ و له‌چه‌ند ماده‌یه‌ك پێكهاتووه‌ و ده‌توانن خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌. له‌سه‌ر به‌شه‌ درێژه‌كه‌ى (كوڵك/تووك) هه‌یه‌ كه‌ پێكهاته‌ كیمیاییه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت له‌چاو به‌شه‌كانى تریدا، كاتێكیش ئه‌و به‌شانه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ له‌كۆتاییه‌كه‌یدا تۆپی بچوكى نانۆی شووشه‌یى دروست ده‌بێت كه‌ پته‌وییه‌كه‌ى ئاستێكى به‌رزى هه‌یه‌،  به‌شه‌كانى تری به‌ تووك  رووپۆشكراوه‌، یه‌كه‌م جار نه‌رمه‌ و دواتر به‌خێرایه‌كى زۆر له‌كاتى تێكچوونیدا ره‌ق ده‌بێت.

دوای ئه‌وه‌ى زاناكان هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌ میكانیكییه‌كانیان بۆ ئه‌و ماده‌یه‌ و میكانیزمى تێكچوونى دیراسه‌ كردووه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ درێژیى تووكه‌كه‌ رۆڵی سه‌ره‌كیى هه‌یه‌ و ده‌توانرێت كۆپیی ته‌واوى ریشاڵه‌ بایۆلۆجییه‌كان بكات.

زاناكان ده‌ڵێن: "هه‌بوونى ئه‌و Polymerە له‌ناو بایۆلۆجى، ئاسته‌نگ ناخاته‌ به‌رده‌م زیادبوونى خانه‌كان یاخود بڵاوبوونه‌وه‌یان، له‌ داهاتووشدا ده‌توانرێت بچێنرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و ماده‌یه‌ هیچ ماده‌یه‌كى ژه‌هراویى بۆ خانه‌كان تێدا نییه‌ و هیچ ماده‌یه‌كى تێدا نییه‌ كه‌ وه‌ك ئاو بتوێته‌وه‌".    

پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure