بەپێی ئامارێك نزیكەی لەسەدا 67ی گەنجانی هەرێمی كوردستان بێكارن

هەواڵ / ئابوری :: 25/01/2020‌ :: 348‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد

ئەمڕۆ 25ی كانونی دووەمی 2020 سیروان گەردی، سەرۆكی تۆڕی هەماهەنگی رێكخراوەكان ئەنجامی  راپرسییەكی خستەڕوو كە تیایدا لە سەدا 67.8ی گەنجانی هەرێمی كوردستان بێكارن.

هەر بەپێی ئەنجامی راپرسییەكە هۆكاری سەرەكی رۆیشتنی گەنجان لە هەرێمی كوردستان بێكارییە و هەروەها بەشداری پێنەكردنی گەنجانە لە كایە سیاسییەكاندا، هەروەها سەدا  54یان باوەڕیان بە توانا و لێهاتوویی پەرلەمانتارە گەنجەكانی ئەم خولەی پەرلەمان نییە.

لە راپرسییەكەدا 3000 گەنج بەشدارییان كردبوو كە سەدا 68.2 لە رەگەزی نێرن و سەدا 31.8 لە رەگەزی مێ بوون.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure