باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ بەریتانیا دیاریكرا

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 152‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

دوای په‌سەندكردنی كشانه‌وه‌ و چوونه‌ده‌ره‌وەی بەریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ لە برۆكسل رایگه‌یاند: كه‌ دیپلۆماتێكی وه‌كو باڵیۆز ده‌نێرێته‌ بەریتانیا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییەکانی رۆیته‌رز، یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی هه‌ینی 24ی كانوونی دووه‌م، خوا ڤاڵ دی ئاڵمیدا، دیپلۆماتکاری پورتوگالی وه‌كو یه‌كه‌مین باڵیۆزی خۆی له‌ بەریتانیا دیاریكرد.

وابڕیارە بەریتانیا 31ی كانوونی دووه‌می ئەمساڵ، له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌. 

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure