سەرۆکی حکومەتی هەرێم: داعش لە چەند ناوچەیەک بووەتە هەڕەشە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 251‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بارەی هەڕەشەکانی زیندووبوونەوەی داعش هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق و دەڵێت: "لە چەند ناوچەیەکی عێراق بوونەتە مایەی هەڕەشەی جددی بۆ سەر دانیشتووان".

ئەمڕۆ شەممە 25ی کانونی دووەمی 2020 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نەجاح ئەلشەمەری، وەزیری بەرگری عێراق  کرد و لە دیدارەکەدا جەخت لە سەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کرایەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا: کە تیرۆریستانی داعش ئێستا لە چەند ناوچەیەکی عێراق بوونەتە مایەی هەڕەشەی جددی بۆ سەر دانیشتووان و پێویستە هەماهەنگییەکی باشتر لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدا هەبێت و بە شێوەیەکی هاوبەش رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم.

لای خۆشیەوە وەزیری بەرگری عێراق  وێڕای ستایشکردنی هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستمی بەرگری عێراق کە رۆڵێکی کاریگەری لە تێکشکاندنی داعشدا هەبووە، ئامادەییشی بۆ هەماهەنگی زیاتر لەو بوارەدا دەربڕی.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure